عنوان رویداد:
همایش ملی میرزا احمد داواشی
برگزار شده توسط:دانشگاه کردستان
تاریخ برگزاری : 19 ارديبهشت 1403
عنوان مقاله:
تیشکێک لەسەر دیاردە سروشتییەکان لە شیعری مامۆستا میرزا ئەحمەدی داواشی
نویسندگان:
اکرم ولدبیگی
دانلود فایلپوختە: لەم وتارەدا وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ پرسیارە سەرەکیەکەمان: دەنگدانەوە و ڕەنگدانەوەی سروشت لە دیوانی میرزا ئەحمەد داواشی دا تا چ ئاست و ڕادەیەکە ؟ یان دەتوانین بپرسین کە ئەگر سروشت لە شیعری شاعیر بگرین چی دەمێنیتەوە ؟ دیاردە سروشتیەکان ئاوێنەی باڵانوێنی شیعری مامۆستا داواشین. بەیتێکی نییە شاخێکی لێی نەڕوابێت و سەراوێکی لێ هەڵنەقوڵابێت. شاعیر هیچ شوێنێکی لە قەڵەم نەخستوە. وەک سەفیرێکی پێی سپێردراوە، دوند و دوڵ، ملە و یاڵ، هۆبەو هەوار، چەم و ڕووبار و بەنەن و باهوو، دەشت و بناری ، یەک لە دوای یەک بینیوەتەوە و لە باڵای شیعردا دایڕشتوون. لام وابێت شاعیر لە ناوهێنانی ئەم هەموو دیاردە سروشتیە لە شێعرەکانیدا دوو مەبەستی سەرەکی هەبوە: 1) جوگرافیای نیشتمانی لە شیعردا وێنەکێش کات و گەلانی دەورو بەری بۆ ناساندنی بۆلای خۆی پەل کێش کات . 2)چون له قۆناخی خێڵ و و کۆچ و کۆچەریدا ژیاوە و زۆرتری خەڵک گەرمێن و کوێستانیان کردوە و نیشتەجێی شاخ و هەوار بون؛ شاعیریش بەپێی هەستی خەڵک جوڵاوەتەوە و شیعری بۆ خەڵک نووسیوە؛بۆیە هێندە شێعری میرزا لیوانلێوە لە دیاردە سروشتیەکان. بە پێی ئەو مەبەستانە رون و ئاشکرایە شاعیر ، خەیاڵی تێکەڵ بە سروشت کردوە و خەیاڵاوی وشەی ئەفراندوە و شاخی نیشتمانی بە شیعری رومانتیکی خەمڵاندووە. ئەبێت ئەمەیش بزانین کە هۆنەر لەو پەڕی شارەزاییدا زۆر وشەی لەباری لە بنزاراوەی جافی و لەڕێگای ئاماژەدانی بە سەدان دیاردەی سروشتی لە شێعر و هۆنراوەکانی تا بتوانێت بۆ هەمیشە لە فەوتان ڕزگاریان بکات و کتێبخانەی کوردی پێ دەوڵەمەند کردون. ڕێگایەکی سەرەکی بۆ پەروەردە کردنی ڕۆحی نیشتمان پەروەری، شارەزاکردنی نەوەی نوێ بە جوگرافیای وڵاتەکەیەتی؛ کە بەڕاستی شیعری داواشی توانویەتی ئەم ئەرکە پیرۆزە لەوپەری زانشتەوە لە نێو باوەشی دەیان هونراوەدا بەجێ بێنێت.
دیاردە سروشتیەکان، جوغرافیا، شیعر، میرزا ئەحمەد داواشی
برای لینکدهی به این مقاله از آدرس زیر استفاده نمایید:
برای ارجاع در منابع از عبارت زیر استفاده کنید:
ولدبیگی، اکرم، 1403، تیشکێک لەسەر دیاردە سروشتییەکان لە شیعری مامۆستا میرزا ئەحمەدی داواشی، همایش ملی میرزا احمد داواشی، https://conference.uok.ac.ir/fa/archive_index.php?c=HN-dawashi&aid=1517915
دیگر مقالات این رویداد:
- بررسی آرایه های ادبی و عناصر زیبایی سخن در اشعار میرزا احمد داواشی
زاهد سعیدی تبار، سان احمد سلیمانی
- خۆشەویستی نیشتمان وکاریگەریی شاعیرانی پێشەنگ لەسەر میرزا ئەحمەدی داواشی
عدالت کریمی
- میرزا ئەحمەدی داواشی لە نێوان دوو ئەزموونی زمانی و دوو قوتابخانەی شیعریدا
عثمان نوری
- ڕەخنەگری و ئیعتراز لە دیوانی میرزا ئەحمەدی داواشیدا
محی الدین امجدی
- کاریگەریی شاعیرانی پێشەنگ لەسەر میرزا ئەحمەدی داواشی
عدالت کریمی
- اشعار احمد داواشی از منظرتاریخ نگاری نوین بر پایۀ جنگ نامۀ«هه لاله ز ه رد»
آمینه فیضی
تماس با ما
ایران، سنندج، بلوار پاسداران، دانشگاه کردستان، معاونت پژوهش و نوآوری
کدپستی: 15175-66177
تلفن: 33624008-087
پست الکترونیک: conference@uok.ac.ir
© کلیه حقوق متعلق به دانشگاه کردستان میباشد. (همایش نگار نسخه 11.0.1 )