عنوان رویداد:
همایش ملی میرزا احمد داواشی
برگزار شده توسط:دانشگاه کردستان
تاریخ برگزاری : 19 ارديبهشت 1403
عنوان مقاله:
توێژینەوەی هەندێ لە شوێنەناوەکانی دیوانی میرزا ئەحمەدی داواشی
نویسندگان:
جبار میرانی، احمد تنهایی
دانلود فایلپوختە شوێنەناوناسی یەکێ لە لقەکانی گرینگی زمانەوانییە کە ڕێسای گشتی و تایبەت بە خۆی بۆ دۆزینەوەی ڕەگ و بنەما و واتا و چۆنیەتی بەکارهێنابی جێگەی ناوەکان هەیە. مامۆستا میرزا ئەحمەدی داواشی لە دیوانەکەیدا سەرتر لە هەزار جار ئاماژە بە یاگەناوەکان دەکات کە زۆربەیان لە پارێزگاکانی کرماشان و کوردستان. مەبەست لەم وتارە دەرخستنی ئاستی بەرزی بیری سەرسوڕهێنەر و لەڕادەبەدەری شاعیر لە کەڵک وەرگرتن لە شوێنەناوەکان و زەق کردنەوە و جەخت کردن لە سەر گرینگیی ئەوانە تاکوو بە شێوازێکی زانستی تۆمار و پێناسە بکرێن. شێوازی توێژینە بەم جۆرەیە کە دوای تۆمارکردنی شوێنەناوەکانی نێو دیوانەکە، ئەوان بە پێی جۆرەکانی شوێنەناو ڕێک دەخەین. لە قۆناخی دواتردا پێشینەی هەندێ لە دیارترین وشەکان کە هەڵگری ئەو شوێنەناوانەن دەردەخەین و بە یارمەتی سەرچاوەی نوسراوی مێژووی بەڵگەمەندییان دەکەین. پاشان و لە دواترین قۆناخدا ڕەگ و واتای هەندێ لەو وشانە کە بەرفرەتر و زەقتر لەم دیوانەدا هاتوون بە پێی زانستی وشەناسی و زمانەوانی مێژوویی لە سێ قۆناخی مێژووییدا پیشان دەدەین و شیکاریان دەکەین. ئەمە لە خۆیدا هۆکاری کەڵک وەرگرتنی مامۆستا داواشی لەم وشە دیارانە لە ڕوانگەی مێژوویی، سروشتی، کۆمەڵایەتی، ئایینی و ... پیشان دەدات. ئەم وتارە بەم ئەنجامەمان دەگەیەنێت کە میرزا ئەحمەد لە ئاستێکی جوانکاری وێژەیی زۆر بەرزدا و بەئاگابوون لە چەمکی مێژوویی، سروشتی، کۆمەڵایەتی، ئایینی و ... شوێنەناوەکان بۆ گەیاندنی هزر و چەمکی کاریگەر و کارامە بە جوانترین و ڕازاوەترین شێوە کەڵکی وەرگرتووە.
وشە سەرەکییەکان: دیوانی میرزا ئەحمەدی داواشی، شوێنەناوناسی، جۆرەکانی شوێنەناو، پێشینەی شوێنەناو، پێکهاتەی شوێنەناو
برای لینکدهی به این مقاله از آدرس زیر استفاده نمایید:
برای ارجاع در منابع از عبارت زیر استفاده کنید:
میرانی، جبار، تنهایی، احمد، 1403، توێژینەوەی هەندێ لە شوێنەناوەکانی دیوانی میرزا ئەحمەدی داواشی، همایش ملی میرزا احمد داواشی، https://conference.uok.ac.ir/fa/archive_index.php?c=HN-dawashi&aid=1517929
دیگر مقالات این رویداد:
- تحلیل شبکه ابرپیوند کلیدواژه میرزا احمد داواشی در فضای مجازی
عادل سلیمانی
- بازتاب فرهنگ عامه در "قسه ی سه نگ ته راش و حه زره تی مووسا"ی میرزا احمدداواشی
سمیرا کنعانی، عبدالرضا نادریفر
- همایش ملی میرزا احمد داواشی
سید اسماعیل حسینی
- بررسی آرایه های ادبی و عناصر زیبایی سخن در اشعار میرزا احمد داواشی
زاهد سعیدی تبار، سان احمد سلیمانی
- سرقت ادبی 2
حسین محمدی
تماس با ما
ایران، سنندج، بلوار پاسداران، دانشگاه کردستان، معاونت پژوهش و نوآوری
کدپستی: 15175-66177
تلفن: 33624008-087
پست الکترونیک: conference@uok.ac.ir
© کلیه حقوق متعلق به دانشگاه کردستان میباشد. (همایش نگار نسخه 11.0.1 )