پورتال همایش ها و سمینارهای دانشگاه کردستان
  • صفحه اصلی
  • آرشیو مقالات
  • سایت دانشگاه
  • سامانه قدیم
Bootstrap Touch Slider
  • مجموعه مقالات
  • محورهای همایش
  • معرفی همایش
  • معرفی پژوهشکده کردستان شناسی
  • ساختار سازمانی
  • پوستر
جستجوی مقالات
poster

عنوان رویداد:

همایش ملی میرزا احمد داواشی

برگزار شده توسط:

دانشگاه کردستان

تاریخ برگزاری : 19 ارديبهشت 1403

برگزار شده توسط : دانشگاه کردستان

عنوان مقاله:

چیرۆکی سەنگتەراشی میرزا ئەحمەد داواشی، تێگەیشتنێکی هێرمێنۆتیکی لە چەمکی خودا

نویسندگان:

شهاب مرادی

دانلود فایل
چکیده

کورتە گادامێر، بنەمای تێگەیشتنی لە سەر تێکتوانەوەی ئاسۆی ڕاڤەکار و ئاسۆی دەق، بونیات ناوە، هەر لەو سۆنگەیەشەوە ڕووداوی تێگەیشتن و چۆنێتی تێکتوانەوەی ئاسۆکان، شرۆڤە دەکات. ئێمەش لە مەڕ ئەم بۆچوونەی گادامێر، سەبارەت بە تێکتوانەوەی ئاسۆکان، لە سامانی ئەدەبی کلاسیکی کوردی دا، بە تەواوی و جوانی لە شیعری «مووسا و سەنگتەراش»-ی میرزا ئەحمەدی داواشی دا ئەوە بەدی دەکەین. لە شیعری مووسا و سەنگتەراش دا، میرزا ئەحمەد بە دانانی چەمکی خودا لە کانوون و ناوەڕاستی تێگەیشتنی خۆی، بە تێکتوانەوەی ئاسۆی دیدی تاقمی تەشبیه (لێرەدا سەنگتەراش) و دەستەی تەنزیه (مووسا) چۆنێتی ئەم تێگەیشتنەی شرۆڤە دەکات. داواشی بە داڕشتنی چیرۆکێک و ئافراندنی دوو کاراکتەری مووسا و سەنگتەراش، وەک دوو ڕاڤەکار، چۆنێتی تێگەیشتنی دوو بۆچوونی وردە دیسکۆرسیی لە نێو دڵی دیسکۆرسێکی گەورەتردا بە نێوی تەوحید و ئەندێشەی دینیی، دەخاتە بەردەست تاکو پیشاندات کە ئەو دوو تێگەیشتنە جیاوازە لە یەک چەمکی زەق بە نێو خوا گرێدراوی سەرچاوە ئایینییەکان و دۆخی هێرمێنۆتیکی ئەوانە؛ کە ڕۆڵی تاقمی تەنزیی(تنزیه) کە شێوازی تێگەیشتنی فێقهییە کاراکتەری مووسا دەیگێڕێت و سەنگتەراشیش وەک نوێنەری جەرگەی تەشبیه دەردەکەوێت. میرزا ئەحمەد چیرۆکەکەی بەم شێوازە دەست پێدەکات کە لە سەرەتادا هەر یەکەو لەم دوو کاراکتەرەی واتا مووسا و سەنگتەراش هەرکامەیان لە ئابڵۆقەی ئاسۆی دیدی خویاندان، کە دواتر لە لایەکەوە بە هۆی بەرهەڵستی سەرکۆنەکەرانەی مووسا هەمبەر بە سەنگتەراش و لەو لاوەش بە هۆی سەرکۆنە کردنی خودی مووساش لە لایەن خوداوە، دەبینین مووساش و هەمیش سەنگتەراش دەکەونە دۆخێکی تەواو هێرمێنۆتیکی بە شێوازێک کە لە ئاکامدا بەردەنگ تێکاڵاوی بۆچوونی تەشبیه و تەنزیه پێکڕا بە دەرکی حەقیقەت نێزیک دەبینێت.

کلیدواژه‌ها

وشە کۆڵەکەییەکان: گادامێر، هێرمێنۆتیک، میرزا ئەحمەد داواشی، تێکتوانەوەی ئاسۆکان، مووسا و سەنگتەراش

لینک ثابت

برای لینک‌دهی به این مقاله از آدرس زیر استفاده نمایید:

https://conference.uok.ac.ir/fa/archive_index.php?c=HN-dawashi&aid=1517945
نحوه استناد به مقاله

برای ارجاع در منابع از عبارت زیر استفاده کنید:
مرادی، شهاب، 1403، چیرۆکی سەنگتەراشی میرزا ئەحمەد داواشی، تێگەیشتنێکی هێرمێنۆتیکی لە چەمکی خودا، همایش ملی میرزا احمد داواشی، https://conference.uok.ac.ir/fa/archive_index.php?c=HN-dawashi&aid=1517945

OpenAccess
مقاله فوق علاوه بر این پایگاه در پایگاه OpenAccess.ir نیز درج شده است http://openaccess.ir/c/HN-dawashi/paper_1517945
مشاهده همه مقالات رویداد Poster
دیگر مقالات این رویداد:
  • تیشکێک لەسەر دیاردە سروشتییەکان لە شیعری مامۆستا میرزا ئەحمەدی داواشی

    اکرم ولدبیگی

  • جذابیت پنهان فولکلور کُردی ، تحلیل مفهومی اثری از میرزا احمد داواشی

    سیدمعتصم سیدزاده هاشمی

  • بازخوانی تاریخ عشایرجوانرود و اورامانات در دوره مشروطه و پهلوی اول با تکیه بر دیوان میرزا احمد داواشی

    آرش امین پور، مرسل نصری

  • استعاره‌های مفهومی جنگ و صلح در شعر"جەنگ و سوڵح" میرزا احمد داواشی

    ناصح ملائی

  • کارکرد اسطوره در سروده های میرزا احمد داواشی (اسطورة سیمرغ و ققنوس)

    سید کیهان شهدائی، فرهادعلی بهمنی

  • اشعار احمد داواشی از منظرتاریخ نگاری نوین بر پایۀ جنگ نامۀ«هه لاله ز ه رد»

    آمینه فیضی

OpenAccess
مقاله فوق علاوه بر این پایگاه در پایگاه OpenAccess.ir نیز درج شده است http://openaccess.ir/c/HN-dawashi/paper_1517945

تماس با ما


ایران، سنندج، بلوار پاسداران، دانشگاه کردستان، معاونت پژوهش و نوآوری
کدپستی: 15175-66177
تلفن: 33624008-087
پست الکترونیک: conference@uok.ac.ir

سامانه قدیم


سامانه قدیم

© کلیه حقوق متعلق به دانشگاه کردستان می‌باشد. (همایش نگار نسخه 11.0.1 )